کۆمەڵەیێکی فەرهەنگی و هونەری، کۆمەڵەیێکی وەرزشی و سێ ناوەندی ڕاهێنان لە نایسەر چێدەکرێن

بەشی کوردستان- سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و بەرنامە ڕێشتنی پارێزگار کوردستان ڕایگەیاند: جگەلە چێکردنی کۆگایێکی فەرهەنگی و هونەری، کۆگایێکی وەرزشی و سێ ناوەندی ڕاهێنان لە نایسر دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام نەسروڵاهی زادە لە کۆبوونەوەیێکدا کە بە بۆنەی تاوتوێی پرسی چێکردنی کۆگاکان و یاریگاکانی نایسەر لە ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و بەرنامەڕێژیدا بەڕێوە چوو، وتی: بە کەڵک وەرگرتن لە گوژمەی پارێزگا لە داهاتوویێکی نزیکدا پڕۆسەی چێکردنی کۆگای فەرهەنگی و هونەری و وەرزشی لە نایسەر جێبەجێ دەکرێت.

نەسروڵاهی زادە هەروەها وتی: مامناوەندی خوێنەواری لە پارێزگای کوردستان 81لەسەدە بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە نایسەر 83لەسەدە بەو مانایە کە نایسەر لە سەرەوەی مامناوەندی پارێزگایە بەڵام لە بواری هەبوونی سەنتەری ڕاهێنان و دیکەی پێداویستییەکانەوە تووشی قەیرانە و دەبێت سێ ناوەندی ڕاهێنان لە نایسەر چێبکرێن کە بەو شێوەیە وەڵامی داخوازی و پێداویستی دانیشتوانی نایسەر بدرێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10052

Your Comment

You are replying to: .
captcha