ئه‌ندامێکی باڵای داعش له‌ ئوردووگای ئاواره‌ کورده‌کانی سووریایه‌

به‌شی سووریا- دایکی ئه‌ندامێکی فه‌ڕه‌نسه‌ییی داعش که‌ به‌رپرسیاریێتی ئه‌ندام گرتن و ناردنیان بۆ سووریای له‌ ئه‌ستۆ بوووه‌، ئیدعای کردوووه‌ کچه‌که‌ی له‌ ئوردووگایێکی ئاواره‌کانی کورد له‌ باکووری سووریایه‌ و لێپێچینه‌وه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی سپۆتنیک ئیدعای کرد: ئیمیلی کۆنیگ ژنی به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسه‌ییی ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش که‌ ناوی له‌ لیستی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێوشوێنگری یاسایی بۆ ده‌کات و له‌ به‌رپرسانی باڵای ئه‌ندام گرتن بۆ داعش بوووه‌، له‌ ئوردووگایێکی ئاواره‌ کورده‌کان له‌ باکووری سووریایه‌.

دایکی ئیمیلی کۆنیگ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕه‌نسه‌یی وتوویه‌تی: "دوا ڕۆژانی حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ کچه‌که‌م به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌م کرد. ئه‌و له‌ ئوردووگایێکی ئاواره‌ کورده‌کان دایه‌ و لێپێچینه‌وه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ کراوه‌."

دایکی ئیمیلی کۆنیگ داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌کات که‌ یارمه‌تیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیمیلی بدات "که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی، هاوڕێیانی و وڵاته‌که‌ی داوای لێبوورده‌یی ده‌کات". ئه‌وه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئیمیلی کۆنیگ ده‌بێ له‌ دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌کان، هاوڕێیانی دیکه‌ و وڵاتانی دیکه‌ش داوای لێبوورده‌یی بکات. وادیاره‌ گه‌لی ئه‌ورووپاش وه‌کوو زلهێزه‌کانیان گرینگی به‌ چوارچێوه‌ی سه‌ره‌کیی پرسی ئه‌ندامه‌ ئه‌ورووپاییه‌کانی داعش نا‌ده‌نه‌وه‌ که‌ کاره‌سات و کوشت و بڕی گه‌لی سووریا و عێراقه‌ و ته‌نها بیر له‌ ئاسایشی داهاتووی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌.

ده‌وترێت ئیمیلی کۆنیگ 33 ساڵه‌ له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز جه‌زایرییه‌ بۆته‌ ئیسلامگه‌رایێکی توندوتێژ. ناوبراو له‌ ساڵی 2012 دوو منداڵه‌که‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌جێ هێشت و لانی که‌م 200 ئه‌ندامی فه‌ڕه‌نسه‌ییی برده‌ ناو داعش و ناردنیانی بۆ سووریا.

ئیمیلی کۆنیگ که‌ ناوی خۆی به‌ "ام التواب" گۆڕیوه‌، تاوانی‌ ده‌ستهه‌بوون له‌ هێرش بۆ سه‌ر شوێنه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسه‌ی له‌ پاڵه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10041

Your Comment

You are replying to: .
captcha