به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له زانایانی ئایینی و مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه له قوم سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوخۆی ئێران هه‌ڵوێستیان نواندوووه و کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا گوێ له ده‌نگی ناڕه‌زاییی هاووڵاتییان بگیردرێت.
ئایه‌توڵڵا حسێن نووری هه‌مه‌دانی له‌و باره‌یه‌وه له دیداری کۆمه‌ڵێک فه‌رمانده‌ی ناجادا گوتوویه‌تی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی له چه‌ند شارێکی ئێران‌دا دوژمنانی پێ دڵخۆش کرا هه‌ر بۆیه‌ش داوای له هاووڵاتییان کردوووه ڕێگه نه‌ده‌ن دوژمن هه‌له‌که بقۆزێته‌وه و ده‌ستوه‌ردان بکات.
ناوبراو هه‌روه‌هاش جه‌ختی کردووه‌ته‌وه ده‌بێت به‌رپرسان ئاوڕ له داوای هاووڵاتییان بده‌نه‌وه. دیاره که‌سانێک هه‌ن ماڵخۆراون و له ڕێکخراو یان سندۆقێکدا سه‌رمایه‌یان داناوه و پاره‌که‌یان له کیس چوووه و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکات.
ئایه‌توڵڵا جه‌عفه‌ر سوبحانیش سه‌باره‌ت به نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی گوتوویه‌تی: که‌س ناڵێت ئه‌م کۆمه‌ڵگایه کێشه‌ی تێدا نییه به‌ڵام ڕه‌فتاری ناده‌ستووری و نامه‌عقووڵ هه‌م سزای به‌دواوه‌یه و هه‌م هیچ کێشه‌یێکیش چاره‌سه‌ر ناکات.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌رکی سه‌ر شانی به‌رپرسانه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. دیاره له هه‌موو جیهاندا یه‌ک ده‌وڵه‌ت نابینرێت که کێشه‌ی نه‌بێت. هاووڵاتییانیش هه‌ر داوایێکیان هه‌یه ده‌بێت ده‌ستوور بکه‌نه مه‌رجه‌ع و به‌شداری گردبوونه‌وه‌ی نایاسایی نه‌بن.
ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د سه‌جادیش به ئیرنای ڕاگه‌یاندوووه: دوژمنانمان به دوای قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌که‌ون و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووبه‌ره‌کی بخه‌نه نێو گه‌لی ئێران بۆیه ده‌بێت ڕێبازمان ڕێبازی ده‌ستوور بێت و بیکه‌نه مه‌رجه‌ع بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. دیاره نائارامی به قازانجی حکوومه‌ت و گه‌لی ئێران نییه و ده‌بێت هه‌ر دوو لا خۆ له پیلانی دوژمنان ببوێرن.
لای خۆیه‌وه ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌سعوودی خومه‌ینی تیشکی خسته سه‌ر زه‌رووره‌تی ده‌ستووری بوونی ده‌ربڕینی داوا یان ناڕه‌زایی و گوتیشی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێمه هه‌ڵه‌مان هه‌بێت به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا ئیسلام حوکمڕانی ده‌کات و گه‌نجه‌کانیش به‌ئاگا بن له هیچ کوێی ئه‌م جیهانه‌دا ئیسلام و قورئان به وێنه‌ی ئێران حاکم نییه.
ئایه‌توڵڵا سه‌یید محه‌مه‌د سه‌عیدیش خۆپیشاندانه‌کانی به پیلان و فیتنه وه‌سف کرد و گوتی: به گوێره‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی ئیمامانی مه‌عسووم له هه‌موو نائارامی و فیتنه‌یێکدا ده‌بێت سنووری نێوان "معترض" و "متعرض" جیا بکرێته‌وه. دیاره له‌و که‌شه‌دا هه‌ندێک که‌س هه‌ن له جیاتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هه‌وڵی ده‌ستدڕێژی کردن بۆ سه‌ر موڵکی گشتی و ئاسایشی نیشتمانی ده‌ده‌ن.
ئایه‌توڵڵا سه‌یید جه‌عفه‌ر میرعه‌زیمیش گردبوونه‌وه‌ی نایاسایی به ناڕه‌وا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: چاکه هاووڵاتییان گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی ڕێبه‌ری شۆڕش بن و به‌شداری گردبوونه‌وه‌ی مۆڵه‌ت‌پێنه‌دراو نه‌بن.
ناوبراو زیادی کرد: ئامۆژگاریی من بۆ گه‌نجه خۆشه‌ویسته‌کان ئه‌وه‌یه هه‌ر کێشه‌یێکتان هه‌یه له ڕێگای یاساوه پێوشوێنگریی بکه‌ن چوونکه خۆپیشاندانی نایاسایی و دروشم‌دان، چاره‌سه‌ر نییه.
ئایه‌توڵڵا میرعه‌زیمی جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌وه حاشای لێناکرێت وڵاتی ئێمه تووشی چه‌ند کێشه‌ی گرینگ وه‌کوو بێ‌کاری و گرانی و هه‌ڵاوسان بوووه به‌ڵام پێویسته گه‌ل دان به‌خۆدا بگرێت. ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانیش هه‌وڵ بده‌ن به هانای ئه‌و خه‌ڵکه‌وه بچن و به‌ڵێنه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment