له‌ دانیمارک ڕۆمانی ئافره‌تێکی کورد ده‌بێته‌ پڕفرۆشترین ڕۆمانه‌کانی ساڵ

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- ڕۆمانی ئافره‌تێکی کورد ده‌بێته‌ پڕفرۆشترین رۆمانه‌کانی دانیمارک. ئه‌و ڕۆمانه‌ سه‌رنجی دانیمارکییه‌کان و دانیشتوووانی ژماره‌یێک له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕاکێشاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سارا عومه‌ر ژنه‌ نووسه‌رێکی کوردی دانیشتووی دانیمارکه که‌ مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ڕۆمانێکی به ‌ناوی "مردوو شۆڕ" له‌سه‌ر ئه‌نفال و کیمیاباران و نه‌هامه‌تییه‌کانی کورد نووسیوه‌.

سارا عومه‌ر به‌شداری له‌ هه‌واڵه‌کانی کاژێر 8:00ی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕووداوی کرد و ڕای‌گه‌یاند یه‌که‌م کتێبه‌ که‌ به‌ زمانی دانیمارکی نووسیویه‌تی. 50 ھه‌زار نوسخه‌ له‌ کتێبه‌که‌ی فرۆشراوه‌ و به‌ پڕفرۆشترین کتێبی ساڵ له‌و وڵاته‌ دانراوه‌.

شایانی باسه‌؛ به‌هۆی گرنگی‌دانی دانیمارکییه‌کان به‌ کتێبه‌که‌ی، سارا عومه‌ر له‌لایه‌ن دانیمارکه‌وه‌ کاندید کرا و له‌ مه‌ڕاسیمی ساڵی نوێدا دوای گوته‌ی شاژنی وڵاتی دانمارک و سه‌رۆک شالیاری ئه‌و وڵاته‌، گوتاری ساڵی پێشکه‌ش کرد. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار بوو ژنێكی موسوڵمان وتاری ساڵانه‌ی له‌و مه‌راسیمه‌دا پێشکه‌ش ده‌کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10027

Your Comment

You are replying to: .
captcha