به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یێکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار که ڕۆژی سێ شه‌ممه/2ی جانیڤێری بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌کات، فوئاد مه‌عسووم له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریکا له به‌غدا، گفتوگۆیان کردوووه ده‌رباره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌کانی ناوخۆییی عێراق.
هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه، هه‌ر دوو لا جه‌ختیان کردۆته‌وه له په‌له کردن له گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه له پێناو چاره‌سه‌ر کردنی سه‌رجه‌م کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مانی ده‌ستوور.
ئه‌وه له کاتێک دایه ماوه‌یێکه سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌وڵه‌کانی خستۆته گه‌ر بۆ ڕازی کردنی هه‌ر یه‌که له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی، بۆ ئه‌نجام دانی گفتوگۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌نجام دانی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ شاری که‌رکووک له ١٦ی ئاکته‌وبری ساڵی ڕابردوودا، ئه‌و گفتوگۆیانه له نێوان هه‌ر دوو لادا پچڕان.
ئه‌مڕۆش سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ گفتوگۆ، له پێناو چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كات.
ئه‌وه‌شی وتوه: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌و ئاماژه و هه‌نگاوانه ده‌كات كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له به‌غداه‌وه ده‌ركه‌وتن و جۆرێک له نیازپاكیمان لێ خوێنده‌وه، وه‌ک سه‌ردانى شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و داواكردنى لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵه‌وه به مه‌به‌ستى ناردنى مووچه‌كانیان.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment