ئەمڕۆ سێ شەممە حکوومەتی سووریا ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، متمانەی تەواوی بە تاران هەیە کە ئەو پیلانە شکست پێدەهێنێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا لە زاری سەرچاوەیێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریاوە بڵاوی کردۆتەوە "سووریا متمانەی چەسپاوی بە سەرکردایەتی و حکوومەت و گەلی ئێران هەیە بۆ شکست پێهێنانی ئەو پیلانە و جەختی کردەوە لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سەروەریی ئێران و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆییی ئەو وڵاتەدا".
ئاژانسی هەواڵی سانا ئەوەشی وتوووە "وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئیدانەی هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریکا و ئیسرائیلی کردوووە سەبارەت بە دۆخی ئێران و ئاماژەی بەوە کرد ئەو هەڵوێستانە هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی میحوەری بەرگری لە ناوچەکە، دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە بەسەر تیرۆردا لە سووریا و عێراق تۆمار کراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment