بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەمبەر گۆڕانکارییەکانی سەر شەقامی ئێران: ئارامی و سەقامی ئێرانمان بۆ گرینگە/ نیگەرانی گۆڕانکارییەکانی ئێرانین
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە نیگەرانیی خۆی هەمبەر نائارامییەکانی سەر شەقامی ئێرانی دەردەبڕێت و وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتیی ئارامی و سەقام لە ئێران بۆ ئەو وڵاتە ڕایدەگەیێنێت: ڕێگری لە بڵاو بوونەوە و گەشەی ئەوەی ڕووی داوە و هەروەها ڕێگری لە دەستێوەردانی بیانی کە دەبێتە هاندەرێک بۆ پەرە سەندنی ڕووداوەکان داوا و ئاواتی کۆماری تورکیایە. بڕوامان وایە لەم دۆخەدا دەبێ لە هەموو کەرستەیێکی توندوتیز دوورەپەرێزی بکرێت و کەس نەکەوێتە داوی پیلانەکانەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشە: جەهەپە دەیهەوێت لە بەربژار بوونەوەی ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ڕێگری بکات
بوولێنت توران سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا دەیهەوێ هەلومەرجێک بڕەخسێنێت تاوەکوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەبێتەوە پاڵێوراوی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆمار لە تورکیا چوونکە دەزانێت ئەگەر ئەردۆغان بێتەوە بێگومان سەرکەوتوو دەبێت و شکست دانی ئاکپارتی مومکین نییە.
وێران کردنی دارستانەکانی پارێزگای شەرناخ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە
شایەت حاڵانی خۆجێیی باس لەوە دەکەن سوپای تورکیا دارەکانی دارستانی ناوچەی بەستا لە پارێزگای شەرناخ لە ڕووبەرێکی بەرفراوان و بە بیانووی دابین کردنی ئەمنیەت دەبڕێت و وەکوو سووتەمەنی بەکاریان دەهێنێت.
حەفت لاوی کوردی تورکیا بە تۆمەتی چالاکی نواندن لە دوو گۆڤاری کوردیدا شەش ساڵ زیندا بەسەریاندا دەسەپێندرێت
دادگایێک لە تورکیا تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی نایاسایی دەخاتە پاڵ حەفت لاوی کورد و بە بۆنەی چالاکی نواندیان لە دوو گۆڤاری کوردی بە ناوەکانی "گەلی ئازاد" و "لاوانی دیموکرات و نیشتمان پەرەست"، بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکوومیان دەکات.
مانگی دیسەمبێر زیاتر لە 300 کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعش لە تورکیا دەستبەسەر کراون
بەگوێرەی کۆی ئەو ئامارانەی لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی ئەمنی و سەربازیی تورکیا بڵاو کراونەتەوە لە مانگی دیسەمبێردا بە لانی کەمەوە ٣١٧ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لەو وڵاتە دەستگیر کراون کە هاووڵاتیی دیکەی وڵاتانی جیهانیشیان تێدایە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا: تورکیا چاوەڕێیە چیدی ئاڵمانیا بەهەشتی ئاسایشیPKK و FETO نەبێت
مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند لە ئێستادا قەیرنی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئاڵمانیا کۆتاییی پێهاتووە و وڵاتەکەی چاوەڕی دەکات چیدی ئاڵمانیا نەبێتە بەهەشتی ئەمن و ئاسایشی PKK و FETO تاوەکوو ساڵی ٢٠١٨ پێوەندییێکی باشتر نێوان دوو وڵاتدا ببینرێت.
بەیاننامەی سەری ساڵی زایینیی کۆنسەی ڕێبەرایەتیی پەکەکە: ساڵی ٢٠١٨ ساڵی ڕووخانی حکوومەتی ئاکپارتییە
کۆما جڤاکێن کوردستان بەیاننامەیێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاو کردەوە و تێیدا لە ساڵی ٢٠١٨ وەکوو ساڵی پەرە سەندنی خەباتی دژ بە حکوومەتی تورکیا و ڕووخانی حکوومەتی پارتی داد و گەشە ناوی برد.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment