بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژە دەکاتە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و ئاژاوەکانی ناو شەقامی ئێرانی و دەڵێت: وەکوو سووریا هەڵوێستەکانی ئەم ڕۆژانەی کاربەدەستانی ئەمریکا هەمبەر بە ئێران بە توندی ئیدانە دەکەین و بڕوامان وایە هەڵوێستەکانی ئەمریکا بۆ ئاژاوە گێڕان و بەردەوامیی ناسەقامگیر بوونی ناوچەکەیە.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها پشتیوانیی تەواو و ڕەهای حکوومەتی سووریا لە ئێران ڕاگەیێندراوە و هاتووە: ڕێزمان بۆ سەربەخۆییی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و بەوانەی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە بەنیازی دەستێوەردان لە کاروباری ئێرانن دەڵێین: ئێمە دڵنیاین حکوومەتی ئێران بە دەسەڵاتەوە و بە هاکاریی خەڵک ئەوەی پێویست بێت لەمبارەوە ئەنجامی دەدات.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment