بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگایێک لە تورکیا حەفت لاوی کورد بە بۆنەی چالاکی نوادنیان لە دوو گۆڤاری کوردی بە ناوەکانی «گەلی ئازاد» و «لاوەکانی دیموکراتی نیشتمان پەرەست»، بە شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم دەکات ئەوەش بە بیانووی ئەندامێتییان لە ڕێکخراوەیێکی نایاساییدا.
دادگای باڵای تورکیا حوکمی ئەو حەوت کەسەی کە لە ساڵی 2011دا بە بۆنەی ئەنجامی چالاکیی سیاسی دەستگیر کرابوون پەسەند کرد.
پارێزەرانی ئەو حەوت لاوە دەڵێن تەنها بەڵگەیێک کە لە دۆسیەکەیاندا هەیە دوو گۆڤاری «گەلی ئازاد» و «لاوەکانی دیموکراتی نیشتمان پەرەست»ە کە لە ماڵەکانیاندا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment