سووتاندن و وێران کردنی دارستانەکانی پارێزگای شەرناخ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە

بەشی تورکیا- هێزی سەربازیی تورکیا بەشێک لە دارستنەکانی پارێزگای شەرناخ بە بیانووی دابین کردنی ئەمنیەتی بنکە سەربازییەکانەوە وێران دەکەن و وەکوو سووتەمەنی بەکاری دەبەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شایەت حاڵانی خۆجێیی دەڵێن ئەرتەشی تورکیا دارەکانی دارستانی ناوچەی بستا لە پارێزگای شەرناخ بە پانتاییێکی بەربڵاوەوە بە بیانووی دابین کردنی ئەمنیەت دەبڕن.

هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەکانی بشیە ڕەش، گلوشی و مەلەسینە ژمارەیێک زۆر داریان بڕیوە. تەنانەت داەر سەمەردارەکانی دانیشتوانی ناوچەکە لە لایەن ئەو هێزانەوە بڕاون.

خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: ئەو دارانە لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیاوە وەکوو سووتەمەنی بەکار دەگیردرێن و بەشێکی دیکەشیان بۆ بنکە سەربازییەکانی دیکە دەگوازرێنەوە.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10009

Your Comment

You are replying to: .
captcha