بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شایەت حاڵانی خۆجێیی دەڵێن ئەرتەشی تورکیا دارەکانی دارستانی ناوچەی بستا لە پارێزگای شەرناخ بە پانتاییێکی بەربڵاوەوە بە بیانووی دابین کردنی ئەمنیەت دەبڕن.
هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەکانی بشیە ڕەش، گلوشی و مەلەسینە ژمارەیێک زۆر داریان بڕیوە. تەنانەت داەر سەمەردارەکانی دانیشتوانی ناوچەکە لە لایەن ئەو هێزانەوە بڕاون.
خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: ئەو دارانە لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی تورکیاوە وەکوو سووتەمەنی بەکار دەگیردرێن و بەشێکی دیکەشیان بۆ بنکە سەربازییەکانی دیکە دەگوازرێنەوە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment