هەولێر
-
بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە درەنگانی شەوی شەممە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
-
بەرهەم ساڵح لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە پارێزگارەکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و هەڵەبجە.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد لێکیدایەوە:
تەنگەژەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراق
بەشی جیهان- بیلال وەهاب دەڵێت مەرگی پێشەنگانی سیاسیی کورد، پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ نەوەی داهاتوو، هێرشی مووشەکیی سەر هەولێر، بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کە تێڕوانی سیاسیی جیاوازیان هەیە و ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە تەنگەژە سەرەکییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراقن.
-
لە پردێ هێزە عێراقییەکان ڕووبەڕووی داعش بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناوچەی پردێ کە دەکەوێتە نێوان هەولێر و کەرکووک هێزە عێراقییەکان ڕووبەڕووی داعش بوونەوە کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر ئەو ناوچەیە.
-
لە هەولێر 228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی گۆڕان دەستیان لەكار كێشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-228 هەڵسوڕاو و بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان لە بزووتنەوەكە راگەیاند.
-
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، بڵاوبوونەوەی هەواڵێک رەتدەکاتەوە کە گوایا ئەمریکا عێراق و هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بڵاوبوونەوەی هەواڵێک بەنێو تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەمریکا عێراق و هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت.
-
ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S):
پێویستە بەغدا و هەولێر ئیدارە شەنگال بە فەرمی بناسن
بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: پێویستە هەم حکوومەتی عێراق و هەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سیاسی و هێزە سەربازییەکانی شەنگال بە فەرمی بناسن، چوونکە ئەم هێزانە خەڵکی شەنگال دەپارێزن.
-
داعش هێرشی کردە سەر ناوچەکانی دەڤەری مەخموور لە رۆژئاوای هەولێر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لەچەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردۆتە سەر سوپای عێراق و گوندەکان ناوچەی مەخموور.