-
پڕۆژەیاسای چوارچێوەیی لەلایەن لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیاوە پەسند کرا
لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا تاوتوێکردنی سەرجەم بڕگەکانی پڕۆژەیاسای (بەهێزکردنی پشتبەستنی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) کۆتایی پێهێنا و پرۆژەیاساکەی پەسند کرد.
-
ڕێدۆزی سیاسیی نوێی کوردەکان لە تورکیا و سووریا
شیکردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی باس لە دروستبوونی پارادایمێکی سیاسیی نوێی کوردەکان، بە تایبەتی لە تورکیا و سووریا، دەکات؛ پارادایمێک کە تێیدا دانیشتن لەگەڵ لایەنەکان و گفتوگۆ نیشانەی پاشەکشەکردن نییە، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ گۆڕینی هێزی کۆمەڵایەتی و مێژوویی کوردەکان بۆ مافە سیاسی، کولتووری و دامەزراوەییەکان.
-
«ئەوین عەباسی» وێنەگرێکی کورد لە ڕیزی ٤١ فینالیستی پێشبڕکێی جیهانی LensCulture
«ئەوین عەباسی»، وێنەگر و هونەرمەندێکی داهێنەر و خەڵکی بانە، بە کاری وێنەییەکی بە ناوی «چوونەژوورەوە قەدەغەیە» گەیشتە قۆناغی کۆتایی یەکێک لە پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکانی وێنەگری لە جیهان، LensCulture ٢٠٢٦، و ناوی خۆی لە نێو ٤١ وێنەگری باشترین ئەم پێشبڕکێ جیهانییە تۆمار کرد.
-
بانکی جیهانی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی پارەی سووریا تەرخان دەکات
بانکی جیهانی ڕایگەیاند کە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریکردن لە بەشی پارە و ئابووریی سووریا تەرخان دەکات؛ ئەم یارمەتییە بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بانکی، بەهێزکردنی بانکداریی دیجیتاڵ، ئاسایشی سایبەری و بەرەنگاربوونەوەی شۆردنەوەی پارە و ڕێگری لە دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر تەرخان دەکرێت.
-
حکوومەتی هەرێم: ناردنی گازی کۆرمۆر بێ ڕەزامەندیی ئێمە پێشێلکردنی گرێبەستە
حکوومەتی ههرێمی کوردستان، بێئاگایی خۆی له ناردنی غازی کۆرمۆر بۆ عێراق دهردهبڕێت و راشیدهگهیهنێت، ئهو بڕیاره تاکلایهنه لهلایهن کۆمپانیاکانهوه دراوه.