-
کورتەی هەواڵەکانی۲۶ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۲۶ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
هێمن هەورامی:
پێدانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی ئەسڵ و ئەساسی نییە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رازیبووە وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەسڵ و ئەساسی نییە.
-
فەرماندەی YPJ:
بەبێ بەشداریی ژنان، سووریا ناگاتە ئارامی و سەقامگیری
ئەنستیتیوی ئاشتی کورد لە ڕێگەی زوومەوە پانێڵێکی وتووێژی لەسەر پرسی ئەنێتگراسیۆنی سووریا، دانپێدانان بە یەپەژە و پێگەی ژنان لە داهاتووی سووریا ئەنجامدا.
-
بارزانی، عەبدی و باراک داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان تاوتوێ کرد
مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند: لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆ بووەتەوە، پرسی تێکەڵکردنی هێزەکان و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان لە حکومەتی داهاتووی سووریادا تاوتوێ کردووە.
-
ترەمپ، کورد و بەڵێنە یەک لەدوای یەکە بێ ئاکامەکانی ئەمریکا
لێدوانە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ دژی کورد تەنیا جەنجاڵییەکی سیاسی نییە؛ بەڵکو چەندین دەیەی بەڵێنە بەدینەهاتووەکانی ئەمریکایە بە گەلێک بەبیر دێنێتەوە کە چەندین جار لە هاوکێشە ناوچەیییەکاندا کراونەتە هاوپەیمانێکی کاتی.
-
پچەی باران و دڵی تەنگ؛ هاوارێکی ژنانە بە زمانی شیعر
ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان، هۆڵی ژمارە ٢ی سینما بەهمەنی شاری سنە، بووە چەق و مەکۆی کۆبوونەوەی شاعیران، نووسەران و هۆگرانی کاروانی ئەدەبی کوردی. لە کۆڕێکی پڕ لە شکۆدا، پەردە لەسەر دیوانە شیعری نوێی شاعیر "ناهید نەسیری" بە ناوی «پچەی باران و دڵی تەنگ» لادرا.
-
دوای ڕێککەوتن؛ نابێت سنوورەکانی ڕۆژاوای وڵات فەرامۆش بکەین/ مەنسوور ئەولا
گۆڕانکارییە سیاسییەکان زۆرجار سەرنجی بڕیاردەران بەلای دەرفەتە نوێیەکاندا ڕادەکێشن، ئەمەش کاردانەوەیەکی سروشتییە.
-
تۆم باراک پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی کورد بڵاو کردەوە
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەریمی کوردستان کۆ بووەوە و دواتر رایگەیاند، هاوڕا بوون لە پشتگیریکردنی عێراقێکی خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران.