-
کورتەی هەواڵەکانی ۲۹ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۹ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
ئیلهام ئەحمەد ڕەتی دەکاتەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجام دابێت
هاوسەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی دەکەن.
-
بەرپرسی پێشووی باڵای حکومەتی ئەمریکا:
ناکۆکیی ناوخۆیی هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە
جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی پێشووی دۆناڵد ترامپ لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، هۆشداریدا لەوەی کە کوردانی عێراق لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ئەمریکا یەکدەنگ نین، ئەمەش وادەکات واشنتۆن نەتوانێت وەک پێویست پاڵپشتییان لێ بکات.
-
شارەزای پرسی کورد و بەرپرسی پێشووی ئەمریکا:
کوردانی عێراق نابێت پشت بە پشتگیریی ترەمپ ببەستن
ڤیکتۆریا تایلۆر، بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کەمبوونەوەی خواستی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەتایبەت لە بواری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن چیتر نابێتە ناوبژیوان لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا.
-
سێبەری تۆڵە و توندوتیژیی بەسەر ئۆپەراسیۆنی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ی دیمەشق، دژ بە کوردەکان
ناوەندی زانیاریی ڕۆژاڤا دەڵێت بەشێکی بەرچاوی توندوتیژییە تۆمارکراوەکان لە هێرشی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ دژ بە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا، پاڵنەری نەتەوەیی و ڕەگەزییان هەبووە و ژنان و منداڵانیش لەنێو قوربانییەکاندا هەن.
-
نۆ وەزارەتى کابینەکەى عەلى زەیدی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن
کۆتا دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکی توندی بەخۆوە بینی، کە بووە هۆی تێکچوونی ڕەوتی دەنگدانەکە و دواجار دواخستنی بڕیاردان لەسەر پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری ناوخۆ و چەند وەزارەتێکی دیکە، بە جۆرێک کە سەرەنجام دانیشتنەکە بەبێ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسانە کۆتایی پێ هێنرا و هەڵگیرا.
-
ئارێز عەبدوڵڵا داوای چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای هەرێم لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەوەی کۆتایی بە دۆخی زیانبەخشی «دووئیدارەیی» بهێنێت و چارهسهرێک بۆ قەیرانەکانی ئێستا بدۆزێتەوە.