-
ئەدهەم بارزانی بۆ تره‌مپ: ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکە چەکەکانی وەرگرتووە
لە پەیامێکی تونددا، ئەدهەم بارزانی وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە سەبارەت بە پرسی "ونبوونی" ئەو چەکانەی کە ترەمپ ئیدیعا دەکات بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی ناردووە و داوا دەکات ناوی ئەو لایەنە ئاشکرا بکرێت کە چەکەکەی وەرگرتووە.
-
کورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆمه‌ته‌کانی تره‌مپ بکات ؟
کێشه‌که ئه‌وه‌یه، بؤ هەمووان ڕوونە و خراپه ئه‌گه‌ر کورد چه‌که‌کانی گڵدابێته‌وه! به‌ڵام خراپتر ئه‌و سیناریۆیه که دۆناڵد تره‌مپ بیه‌وێ له‌رێگه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه‌وه هه‌رێمی کوردستان به‌ئامانج بگرێت و ژینگه‌یه‌کی له‌باری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی، به‌تایبه‌تیش پشتیوانانی کورد له کۆنگرێس دروست بکات تا پشت له کورد بکه‌ن ئه‌گه‌ر پێشهاتێکی نوێ رووبدات. بۆ نموونه، وه‌ک گریمانه‌یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق، ئه‌وا وه‌کوو کارتێک کوردی کردبێته‌وه قوربانی!
-
ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟
ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
-
هاکان فیدان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی سووریا، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی ئەو وڵاتەیە و تێکدانی ئاسایشی تەواوی ناوچەکەیە.
-
دوای ١٢ ساڵ؛
دەروازەیەکی نێوان سووریا و تورکیا بە ڕووی مەدەنییەکاندا دەکرێتەوە
حکوومەتی تورکیا بڕیاری دا دەروازەی سنووری "ئاکچاکالێ" کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری گرێ سپی لە کوردستانی سووریا، دوای ١٢ ساڵ لە داخستنی بە ڕووی گەشتیاران و مەدەنییەکاندا بکاتەوە.
-
وەڵامێکی توند بۆ ترەمپ:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: کورد بەکرێگیراوی کەس نییە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، کە کورد بەکرێگیراو و ملکەچی هیچ لایەنێک نییە و ئەو تۆمەتانەش مەترسیدارن.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی:
دەستوەردانی دەرەکی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی دواخست
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی ڕووبەڕووی ئاستەنگی هاتووە.