-
کورتەی هەواڵەکانی۱۳ی گوڵانی ۱۰۴۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۳ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێ کردنی چەندین پرس لەوان پێكهێنانى حكوومهتى نوێى گەیشتە بەغدا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغدا و ژمارەیەک کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنە جیاوازەکانی دەبێت.
-
وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیرابێت
وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا هاوکارییەکانی تایبەت بە شەڕی داعش بەهۆی کەمبوونەوەی هەڕەشەکانیان وەستاون.
-
دەستگیر کردنی ۹ تیرۆریستی داعش لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا
دهزگای ئاسایشی ههرێم، دهستگیركردنی نۆ تیرۆریست له سنووری سلێمانی و چهمچهماڵ و ئیدارهی راپهڕین راگهیاند و جهختیكردهوه لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ ئهنجامدهدرێت.
-
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە
هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە ئیستەنبووڵ و لە زێدی خۆی لە سەمسوور بەڕێوەچوو؛ کەسایەتییە سیاسییەکان، بنەماڵەکەی و هاوڵاتیان بە بیرهێنانەوەی ڕۆڵی ئەو لە پرۆسەی ئاشتیدا، جەختیان لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕێگایە و دڵسۆزی بۆ ئامانجەکانی کردەوە.
-
پارێزگاری حەسەکە:
پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سووریا وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی
«نوورەدین ئەحمەد» پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستندا، پلانێکی گرنگ بۆ وەرگێڕانی پڕۆگرامی فەرمیی خوێندنی سوریا بۆ سەر زمانی کوردی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
-
پەرلەمانتارێکی تورکیا هۆشداری دەدات:
شکستی پرۆسەی ئاشتی، هەرەسهێنانی حکوومەتی لێدەکەوێتەوە
کانی تورون، پەرلەمانتاری تورکیا جەختی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە، بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد لەوانەش ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و هۆشداری دا کە سستبوونی حکوومەت لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەکە و لێکەوتەی سیاسیی قورسی لێبکەوێتەوە، لەوانەش ڕووخانی حکوومەت.