-
ئەندامانی دەم پارتی لە کۆمیسیۆنی ئاشتی:
لەگەڵ ئەوەدا نین "پڕۆسەی ئاشتی" بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت
ئەندامانی دەم پارتیی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی، ڕایدەگەیێنن: لەگەڵ ئەوەدا نین پرۆسەکە بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت.
-
مەسعوود بارزانی و کونسوڵی فەرەنسا پێشهات و ئاڵنگارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کونسوڵی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیێکدا دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
-
مەسروور بارزانی و سەرۆکی نێردەی یوونامی:
پێویستە وەک قەوارەیێکی دەستووری و فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان مامەڵە بکرێت
سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لەگەڵ محەممەد حەسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کۆ بوویەوە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ ئێران زۆر بایەخدارن
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاوی کردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان، لهگهڵ شاندێکى کۆمارى ئيسلاميى ئێران به سهرۆکايهتيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆ بووهوه.
-
مەزڵووم کۆبانی: سیستەمی ناناوهندی به مانای دابهش کردنی سووریا نییه
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق پابەند دەبن بە ڕێککەوتنە ١٠ خاڵییەکەی نێوانیان و هەردوولا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کۆکن.
-
ئۆجەلان: پێویستیی ژیانییە کە هەموو لایەنەکان لە پڕۆسەی ئاشتیدا بەشدار بن
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە چوارچێوەی دیداری خێزانیدا جەختی لە بەشداری کردنی هەموو لایەنەکانی تورکیا لە پڕۆسەی ئاشتیدا کردوتەوە.
-
وێڕای بە تیرۆریستی وەسف کردنی هێرشەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق:
لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکەین
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان بە هاوبەشی کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دەکەن.