بەشار ئەسەد ئاڵوگۆڕ لە چەند وەزارەتێکدا دەکات

بەشی سووریا- بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕێگای حوکمێکەوە سەرۆکی ئەرکانی سوپای سووریا وەکوو وەزیری بەرگری دەستنیشان دەکات و دوو وەزیری پیشە و گەیاندنیش دەگۆڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، ژنەڕاڵ عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی سووریای وەکوو وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد.

ناوبراو جگە لەوەش محەمەد مازن عەلی یۆسف و عیماد عەبدوڵڵا سارەی وەکوو وەزیرانی پیشە و گەیاندن ناساند.

هەواڵەکە لە هەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا (سانا)وە بڵاو کراوەتەوە بەڵام ئاماژە بە هۆکاری ئاڵوگۆڕەکە نەکراوە.

ئەیووب جێگای فەهد جاسمی گرتۆتەوە کە بۆ ماوەی 5 ساڵ وەزیری بەرگریی سووریا بوو. وەزیری پێوەندی و گەیاندنی نوێیش سەرۆکی ڕادیۆ تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی سووریا بوو.

سەرچاوە: سپۆتنێک

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9983

Your Comment

You are replying to: .
captcha