دوو سەربازی تورکیا لە کودستانی عێراق کوژران

بەشی تورکیا- هێرشی هێزەکانی PKK بۆ سەر سەربازانی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی سۆران سەر بە باکووری کوردستانی عێراق، بوو بە هۆی کوژرانی دوو سەربازی تورک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕایگەیاند: لە هێرشێکدا بۆ سەر سەربازانی تورکیا لە ناوچەی سۆرانی باکووری هەرێمی کوردستان، دوو سەربازی توک کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتوو: ئەندامانی HPG، سەربازانی تورکیایان لە تەپۆڵکەی کوردینە سەر بە گوندی کێلە ڕەش لە شاری سۆران کردۆتە ئامانج.

پاش ئەو هێرشە ئەرتەشی تورکیا ناوچەکەی تۆپباران کردووە.

ئەرتەشی تورکیا لە 14ی دیسمبێرەوە چەند ئۆپەراسیۆنی لە ناوچەکانی تەپە سیرۆ، کێلە ڕەش، کانی ڕەش و بەرمیزە لە ناوچەی سۆران دەست پێکردووە.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9963

Your Comment

You are replying to: .
captcha