به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕابرت فیسک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانیی به‌ناوبانگی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له یادداشتێکدا که له ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت بڵاو کراوه‌ته‌وه، دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ساڵی 2018ی لێک داوه‌ته‌وه.
ڕابرت فیسک ئاماژه به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ لێکه‌وته مه‌ترسیداره‌کانی ڕیفراندۆم و هه‌ره‌وه‌ها مه‌ترسیی پێکدادانی نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کات و ده‌ڵێت: وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ڕیفراندۆمی نامهعقووڵی کورده‌کان له عێراق و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاشهاته‌کانی ئه‌و بابه‌ته، چ شتێک ده‌توانێت کورده‌کانی سووریا له مه‌ترسیی هێرشی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته بپارێزێت؟
شرۆڤه‌کاری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئایا کورده‌کانی سووریا بیر ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مریکا به یارمه‌تیی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک به‌رگری له‌وان ده‌کات؟
ڕابرت فیسک له ده‌رئه‌نجامدا ڕایده‌گه‌یێنێت: له کاتێکدا دۆناڵد تره‌مپ ناتوانێت خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین له داپه‌ڕه گه‌مژه‌کانی خۆی بپارێزێت، ناکرێت ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان هه‌بێت که پاسه‌وانی له کورده‌کان بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment