واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكارێكی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سه‌رۆک کۆمار به‌ڵێنی له ‌عه‌بادی وه‌رگرتوووه‌ له ‌قۆناغی یه‌كه‌مدا مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بنێردرێت و هه‌فته‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا عه‌لیاوایی ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: "دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا، له ‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆک كۆمار گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجام به ‌جۆرێک به‌م زووانه‌ مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی هه‌رێم ده‌نێردرێت و جگه‌ له‌وه‌ش له ‌هه‌فته‌ی داهاتوودا دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌ست پێده‌كات.

ناوبراو وتیشی: "له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، د. فوئاد مه‌عسووم هه‌وڵه‌كانی به‌راورد به‌ ماوه‌كانی ڕابردوو زیاتر چڕ كرده‌وه‌ و گفتوگۆی وردی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ست پێكردوووه ‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له ‌دۆسیه‌ی كه‌ركووكیش كراوه‌ و به‌ڵێنیشی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌رگرتوووه‌ بارودۆخی شاره‌كه‌ به ‌گشتی ئاسایی بكاته‌وه‌".

به‌ وته‌ی ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق، د. فوئاد مه‌عسووم به‌ڵێنی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌رگرتوووه‌ به ‌زووترین كات مووچه‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9930

Your Comment

You are replying to: .
captcha