به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ر بردنی کاتێکی خۆش له ڕۆژانی پشوویاندا گه‌شتیارانی ئێران بۆ سه‌ری ساڵ به لێشاو ڕوویان له شاری وان کردوووه، به جۆریک هۆتێله‌کانی شار جێگه‌ی به‌تاڵیان تیادا نه‌ماوه.
بازاڕه‌کانی شار جمه‌یان دێت له گه‌شتیارانی ئێرانی که بۆ پشووی سه‌ری ساڵ ڕوویان کردۆته وان و سه‌رقاڵی شت کڕینن.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری لقی وانی یه‌کێتیی گه‌شتیاری تورکیا، جه‌وده‌ت ئۆزگۆکچه ئاماژه‌ی به‌وه دا هۆکاری هه‌ڵبژاردنی وان له لایه‌ن گه‌شتیارانی ئێرانییه‌وه بۆ نزیکی ئه‌م شاره له ئێران و خزمایه‌تی و گونجاوی له نرخدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا له ماوه‌ی دوو رۆژدا، ١٠ هه‌زار هاووڵاتیی ئێرانی هاتۆنه‌ته وان و وتی: "ئه‌مه‌ش بۆ‌ته هۆی بووژانه‌وه و جموجۆڵی ئابووری زیاتر له شاره‌که".
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment