دەربڕینی ناڕەزایی لە سەر شەقام و لاواز کردنی دەوڵەت ڕێگاچارەی کێشە ئابوورییەکان نییە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: کێشەی ئێستاکە، کێشەی ئابوورییە بەڵام دەربڕینی ناڕەزایی لە سەر شەقام و لاواز کردنی دەوڵەت ڕێگاچارەی کێشە ئابوورییەکان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قەسیم عوسمانی نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەرلەمانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ساڵۆگەڕی 9ی بەفرانبار کە لە هۆڵی سیمورغ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند: خەڵک لە ماوەی ئەم 40 ساڵەدا کە لە شۆڕشی ئیسلامی تێدەپەڕێت لەگەڵ کێشە ئابوورییەکاندا ئاشنان و ئەو دیاردە، دیاردەیێکی نەناسراو و نوێ نییە، گرینگترین هۆکاری ئەم کێشەیە دوژمنە، کە وا بیر دەکاتەوە دەتوانێت بە شۆکی ئابووری نیزامی سیاسیی وڵات بگۆڕێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوڕۆ دوژمن قۆڵی هەڵماڵیوە کە بە گوشاری ئابووری زیان لە وڵات بدات و بەداخەوە هەندێک کەس لە نێو وڵات بە بێ ئەوەی کە پێی بزانن وەدوای دوژمن کەوتووون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9881

Your Comment

You are replying to: .
captcha