بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌مید ڕوكن شێرزاد عه‌زیز كافرۆشی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 20ی سوپای عێراق له كه‌ركووک ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 30ی دیسمبێری 2017، چه‌ند یه‌كه‌یێكی فیرقه‌كه‌مان له سنووری قه‌زای حه‌ویجه سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای شانه نووستووه‌كانی داعش و هه‌ندێک له مه‌فره‌زه‌كانیانن.
شێرزاد عه‌زیز وتیشی:"هه‌رچه‌نده پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كه‌دا ماون و ل ه‌شێوه‌ی مه‌فره‌زی بچووک بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام لاوازن و ناتوانن چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، به جۆرێک زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه مه‌فره‌زه‌یێكی ئه‌و گرووپه، ڕێگه‌یان لێ ون بووه و هه‌شت ڕۆژه بێ نان و ئاو بوون.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای عێراق ڕاشیگه‌یاند: پڕۆسه‌كه ڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌بێت و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ چه‌كداری داعش له سنووره‌كه كوژراون.
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده كورده‌ی سوپای عێراق، له‌ماوه‌یێكی زۆر كورتدا كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی سنووری قه‌زای حه‌ویجه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی وت:"هاووڵاتییانی كه‌ركووک دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه داعش له سنووره‌كه سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه و هیچ مه‌ترسییێكیش له ئارادا نییه.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment