پێوێست نییە ئەمریکا لە نێوان تورکیا و YPG یەکیان هەڵبژێرێت

بەشی جیهان- بیلال وەهاب دەڵێت: گۆڕینی بەرنامەی ئەمریکا لە سووریا و پڕچەک نەکردنی کوردەکان، ترسی تورکیا لە بەهێزتر بوونی کوردەکان کەم دەکاتەوە و چیدی پێوێست نییە ئەمریکا لە نێوان تورکیا و YPG یەکیان هەڵبژێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیلال وەهاب توێژەری پەیمانگەی واشنتن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو باوڕەدایە کە هەڵویستی ئەمریکا هەمبەر کوردەکان دەبێت لە پشتگیریی سەربازییەوە بۆ پشتیوانیی سیاسی بگۆڕدرێت.

ناوبراو لە وتارەکەیدا کە لە ماڵپەڕی پەیمانگایەی واشنتن بڵاو بوەتەوە دەنووسێت: پێوێست نییە ئەمریکا لە نێوان تورکیا و YPG یەکیان هەڵبژێرێت، بەڵام باشتر بوونی پێوەندیی نێوان واشنتن و ئەنقەرە دۆخەکە لە سووریا هێور دەکاتەوە.

ئەو کارناسەی پرسی کوردەکان هوشداریش دەدات ئەگەر ئەمریکا پشتگیریی سیاسی و سەربازی خۆی پێکەوە لە کوردەکان درێغ بکات زۆر پڕژان دەبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9876

Your Comment

You are replying to: .
captcha