وێکه‌وتنی زنجیره‌یی له‌ ڕێگای مه‌هاباد-ورمێ چوار کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌هۆی وێکچوونی ئۆتۆمبیلی جۆری وانت سایپا و 3 ئۆتۆمبیلی جۆری پراید له‌ ڕێگای "مه‌هاباد-ورمێ" دوو که‌س کوژران و دوو که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ عه‌باس فه‌رمانی بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: پاش ڕاگه‌یشتنی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به‌ ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ ڕێگای مه‌هاباد- ورمێیه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی پۆلیسی هاتوچۆ و فریاکه‌وتن له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ئاماده‌ بوون.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ هۆی وێکه‌وتنی سێ ئۆتۆمبیلی جۆری پراید و ئۆتۆمبیلێکی جۆری وانت سایپا ڕووی داوه‌ که‌ شۆفێر و سه‌رنشینێکی پرایده‌که‌ گیانی خۆیان له‌ ده‌ست دا و 2 که‌سی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌.

سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ کۆتاییدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌پێی ڕاگه‌یاندنی کارناسانی پۆلیسی هاتوچۆ، ڕچاو نه‌کردنی هێمای هاتوچۆ و لادان به‌ چه‌پی یه‌کێک له‌ پرایده‌کان هۆکاری ڕوودانی ڕووداوه‌که‌ بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9873

Your Comment

You are replying to: .
captcha