به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌ی لقی 5ی سزا له دیاربه‌کر به‌پێی حوکمێکی خۆی ئه‌ستۆپاکیی "ن. ت" ئه‌میرێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش له ئامه‌د ڕاده‌گه‌یێنێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی بڕواپێکراو بۆ سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌کان.
ئه‌و تۆمه‌تباره له پێکدادانی هێزی پۆلیسی تورکیا و تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی کایاپیناری ئامه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو که کوژرانی دوو هێزی پۆلیسی تورکیای لێکهوتبوووهوه. داواکاری دۆسیه‌که‌ش داوای 37 ساڵ زیندانی بۆ کردبوو.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ئه‌و تۆمه‌تباره له به‌رگرینامه‌که‌ی خۆیدا ڕه‌تی کردبووه‌وه که به هیچ له‌ونێک پێوه‌ندیی به گرووپی داعش و هاتوچۆی سووریاوه بووبێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment