دیداری نێوان لێژنەی تەکنیکی، دەستپێکی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: دیداری نێوان لێژنەی تەکنیکی، دەستپێکی گفتوگۆی ڕەسمی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێواس فایەق لە گفتوگۆ لەگەڵ «بغداد الیوم»دا وتی: دوا خستنی گفتوگۆ لەنێوان بەغدا و هەولێر بە قازانجی هیچ لایەنێک نابێت و تەنها کێشەکانی نێوانیان ئاڵۆزتر دەکات.

ناوبراو وتیشی: قوربانییەکانی وە دواحستنی گفتوگۆکان هاووڵاتییانی کوردن کە تووشی قەیرانی دارایی بوون ئەوەش بە هۆی نەدانی مووچەکانیانەوە.

ڕێواس فایەق زیادی کرد: دیداری نێوان لێژنەی تەکنیکی، دەستپێکی گفتوگۆکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرایی عێراقە و بەستێن بۆ چارەسەریی کێشەکان فەراهەم دەکات.

نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەیشڵێت: هەموو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەکوو دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان و پرسەکانی تر بە کەڵک وەرگرتن لە دەستووری عێراق چارەسەر دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 9840

Your Comment

You are replying to: .
captcha