له‌باره‌ی مالكییه‌وه‌ په‌یامێكی توند ئاڕاسته‌ی پارتی ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نووری مالكی هاته‌ ده‌نگ و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئێستا خۆیان بوون به‌ كورده‌كانی مالكی" و له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانێتیی نێوان پارتی و مالكیش ڕوون‌کردنه‌وه‌ ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: پێشتر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ نووری مالكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ هه‌بوایه‌، یان ته‌نانه‌ت وه‌فدێک یاخود كه‌سایه‌تییێک سه‌ردانی بكردایه‌، ئه‌وه‌ له‌ میدیاكانی پارتییه‌وه‌ پێیان ده‌وترا "كورده‌كانی مالكی" و به‌ زنجیره‌ بابه‌تیان له‌سه‌ر ده‌نووسی.

ناوبراو وتیشی: "ئێستا ده‌بێت میدیاكانی پارتی بزانن كه ‌خۆیان بوونه‌ته‌ كورده‌كانی مالكی و ته‌نانه‌ت له‌ كورده‌كانی مالكی، مالكیترن و ڕاستگۆییشیان لای خه‌ڵک له‌ده‌ست داوه‌".

ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی پارتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نووری مالكی و حزبه‌كه‌ی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه‌، پارتی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تێک چوووه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێک بێت و به‌ هه‌ر نرخێک بێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ی ساڵی داهاتوو، هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ مالكی ببه‌ستێت كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كاری له‌و جۆره‌ بكرێت، ئه‌وه‌ به ‌مانای په‌رته‌وازه‌ كردنی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان دێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9803

Your Comment

You are replying to: .
captcha