بەڵێنی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەساپۆرت و ئیقامەی پارێزگای هەولێر دەڵێت: وەزیری ناوخۆی عێراق بەڵێنی یارمەتی گەیاندنی داوە بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڕەحمان گەردی، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پەساپۆرت و ئیقامەی پارێزگای هەولێر ڕای­گەیاند: لێژنەیێک لە ئیدارەی کاروباری پەساپۆرت و ئیقامەوە سەدرانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناخۆی عێراق گفتوگۆیان کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: لەو دیدارەدا ئەعرەجی لە وەڵامی داخوازیی لێژنەی کوردەوە سەبارەت بە دەست پێکردنی کاری فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەڵێنی داوە بۆ جێبەجێ کردنی داخوازیەکەیان هەوڵ بدات.

دەوڵەتی عێراق بە بۆنەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستانی گەمارۆ داوە و فڕۆکەخانەکانی داخستووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9787

Your Comment

You are replying to: .
captcha