به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامی مۆبید مێژووناسی سووری و توێژه‌ری پێشووی ناوه‌ندی کارنگی له یادداشتێکدا ڕووداوه‌کانی ساڵی 2017 لێک ده‌داته‌وه و ده‌نووسێت: چاوه‌ڕوان ده‌کرا کورده‌کانی عێراق و سووریا به بۆنه‌ی پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌وان له شه‌ڕی دژ به داعش و ڕۆڵی ئه‌وان وه‌کوو هێزی زه‌وینیی واشنتۆن خه‌ڵاتی خۆیان به بۆنه‌ی یارمه‌تی گه‌یاندن به ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته وه‌ربگرن.
ناوبراو له درێژه‌ی یادداشته‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی گوڵف نیووز بڵاو کراوه‌ته‌وه، نووسیی: کورده‌کان گرینگ‌ترین ده‌رفه‌تی مێژووییی خۆیانیان بۆ به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ده‌ست هێنا. هه‌رێمی کوردستان ڕیفراندۆمی به‌ڕێوه برد و کورده‌کانی سووریاش هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریایان به‌ڕێوه برد. ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد ده‌ستخۆشانه‌ی خۆیان به بۆنه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا که هه‌مان ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوو، وه‌ربگرن به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته به بۆنه‌ی دوو هۆکاره‌وه ڕووی نه‌دا.
سامی مۆبید له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی کورده‌کانی عێراق و سووریا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان ده‌ڵێت: دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنه‌کانی له‌گه‌ڵ کورد جێبه‌جێی نه‌کرد و له پاڵپشتیی کورده‌کانی عێراق پاش به‌ڕێوه چوونی ڕێفراندۆم دووری گرت. کورده‌کانی عێراق پاش به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆم به‌ره‌وڕووی لێکهوتهیێکی زۆر بوون به‌ڵام ئه‌مریکا یارمه‌تیی ئه‌وانی نه‌دا. له‌باره‌ی سووریاش هه‌ر به‌و شێوازه‌یه. هۆکاری دووهه‌م توانا نه‌بوونی کورده‌کان بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانیان و ڕێککه‌وتنی ڕووسیا له‌گه‌ڵ تورکیایه؛ مۆسکۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گه‌یشته ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ له‌ونێک ئیزن نه‌دات له نزیکی سنووره‌کانی تورکیا وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی پێک بهێنرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment