بەسیاسی کردنی ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە لێقۆماوانی بوومەلەرزە جێگای قبووڵ نییە/ بەهۆی سەرماوە 4 کەس گیانیان لە دەست داوە

بەشی ئێران- شەهاب نادری نوێنەری پاوە، سەلاسی باوەجانی و جوانڕو لە پەڕلەمانی ئێران دەڵێت ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە لێقۆماوانی بوومەلەرزەیان بە سیاسی کردوووە و ئەوەش جێگای قبووڵ کردن نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەو پەڕلەمانتارەی ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پەڕلەمانی ڕاگەیاند: ژمارەیێک لە بەرپرسان پاش بوومەلەرزە سەردانی ناوچەکەیان کرد و هەندێک بەڵێنیان بە خەڵکی لێقۆماو دا و هیچ لەو بەڵێنانەش جێ بە جێ نەکران و خەڵکی هەر وا بە چاوەڕوانی ماونەتەوە ئەوەش بەڕاستی جێگای قبووڵ کردن نییە.

ناوبراو زیادی کرد: لانی کەم چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لێقۆماوان هەر هیچ نەبێت بەشێوازی کاتی نیشتەجێ بکرێن و سامانێکیان پێبدرێت. هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە لە سەردەمی شەڕدا چەرمەسەریی زۆریان کێشاوە و نەیان­هێشتوووە بستێک لە خاکی ئەو وڵاتە بفەوتێت.

نادری کە ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەڕلەمانی ئێرانە تیشکی خستە سەر ڕێژەی دەنگدەرانی ناوچەکە و وتی لە کاتی هەڵبژاردندا 86 لە سەدی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەنگیان دا و ئێستاش چاوەڕوانی ئەوە لە دەوڵەت دەکەن کە بە هانایانەوە بچێت.

ئەو نوێنەرەی پەڕلەمان گوتیشی: تا ئێستا بەهۆی سەرما و سۆڵەوە 4 کەس لەو ناوچەیەدا گیانی خۆیان لە دەست داوە و لانی کەم 20 کەسیش خۆیان کوشتوووە و ئەگەر دۆخەکە ئاوا درێژەی هەبێت بێگومان ئامارەکە زیادیش دەکات. بەڕاستی هیچ عەقڵیەت و ویژدانێک ئەوەی پێ قبووڵ ناکرێت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەڕلەمان درێژەی پێدا: ئەو دابەشکارییە سەبارەت بە ماڵە ڕووخاوەکان کراوە دروست نییە. دیارە بوومەلەرزەیێکی سەرو 7 ڕیختەر ڕووی داوە و زیاتر لە 1400 پاش لەرزەشی بەدوادا هاتوووە و چیتر ئەو خانوانە بەکەڵکی دانیشتن نایەن. ئەو کارناسانەی دابەشکارییەکەیان ئەنجام داوە نیازیان خزمەت کردن بە خەڵکی ناوچەکە نەبوە.

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو: ئەو خەڵکە هەموو دارایی و سامانی خۆیان لێ فەوتاوە و ئێستا مەعنەویاتیان باش نییە و لێدوانی دژبەیەکی بەرپرسانیش کاری خراپ لە هەست و مەعنەوییاتی ئەو خەڵکە دەکات.

نادری ڕەخنە لە خەمساردیی دەوڵەت نیسبەت بە خەڵکی لێقۆماوی ناوچەکە دەگرێت و دەڵێت ئەگەر کاتی خۆی خزمەت و ئەمەگداریی خەڵکی ئەو ناوچەیە نەبووبا ئێستا بەرپرسەکانمان ئاوا بە ئاسوودەیی نەدەژیان و ئەم ئاسایشەی ئێستای وڵات نەدەبینرا. دیارە ئەگەر دووچاوەکی لە تێڕوانینەکاندا بکرێت لێکەوتەی خراپی دەبێت.

نوێنەری خەڵکی پاوە و جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە پەڕلەمانی ئێران لە کۆتاییدا ئەوەشی خستە ڕوو: لە ناوچەکەدا زیاتر لە 30 زک­وما کراوە و ئێستا ساوا لەدایک­بوووەکان لە دۆخێکی باشدا نین و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و کەرەستەی گەرم کردنەوە دوور نییە تیا بچن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9774

Your Comment

You are replying to: .
captcha