به‌ره‌یێکی سیاسیی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان پێک دێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ پێکهاتنی به‌ره‌یێکی سیاسیی نوێ له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێستاکه‌ هه‌ندێک له‌ قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان سه‌رکردایه‌تیی هه‌رێمیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتوووه‌.

ناوبراو وتیشی: بۆ دەستەبەر کردنی دیموکراسی و عه‌داله‌ت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بڕیاریان دا به‌ره‌یێکی سیاسی بۆ سامان‌دانی دۆخی هه‌رێم و دوورنواڕی سیاسی و دوور کردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ زاڵ‌بوونی پارتێکی دیاری‌کراو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێک بێنن.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9733

Your Comment

You are replying to: .
captcha