لەبارەی دامەزرانی 4 بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە هەرێم، بەرپرسانی واشنتن و هەولێر گفتوگۆ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی سیاسی ڕایگەیاند بەرپرسانی واشنتن و هەولێر لەبارەی دامەزرانی 4 بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە هەرێم، گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە.

کوردپرێس: ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم لە راپۆرتێکیدا باس لە بونیاتنانی چوار سەربازگەی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات لە هەرێمی کوردستان.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە شاندێکی دیبلۆماسی و سەربازیی ئەمریکا لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت کۆ بوونەتەوە و هەردوولا رێککەوتوون لەسەر بونیادنانی چوار سەربازگەی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر دواترین پێشهاتەکانی عێراق و خواستی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کراوە لە عێراق.

هەربەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو ئاژانسە، بەهێزکردنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان، هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە چوارچێوە سیاسی و ئابووریەکان و کردنەوەی گەورەترین کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان شاندەکەی هەرێم و ئەمریکا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97284

Your Comment

You are replying to: .
captcha