١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:١٩
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەولێری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای وڵاتەکەی لە هەولێر کۆ بووەوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا توویتێکی کردووە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئانگرێت کرامپ کارینباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دوای گەیشتنی بە هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە تێیدا راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیا راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا دەڵێت، کرامپ کارینباوەر ویستی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو شوێنە بێت کە تێیدا راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەمێننەوە.

ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی لە کاتی شەڕی دژی داعشدا یارمەتی و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد، چ لە رێگەی پێدانی چەک و چ لە رێگەی گواستنەوەی راوێژکارانی سەربازییەوە بۆ هەولێر بۆ راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە.

News Code 97263

Your Comment

You are replying to: .
captcha