بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی سەردانەکەی دەستیاری ئەو وەزارەتخانەیە بۆ هەولێر

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت سەردانی دەیڤید شینکەر بۆ هەرێمی کوردستان و ئیمارات جەخت کردنەوەیە لە هەوڵدان بۆ دابەزاندنی گرژییەکان و سوپاس و پێزانین بۆ عێراقییەکان، کوردەکان و ئیماراتییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەیڤید شینکەر دەستیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لە ڕۆژی 9ی جانیڤێری 2020 بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچەیە لەوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی کورد؛ کۆ بوویەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەمبارەیەوە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و ئامانجی ئەم سەردانەی بەرپرسە ئەمەریکییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و ئیمارات بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە شینکەر ئیدیعای کردووە کە ئەمەریکا بەڵێنی داوە بە دابەزاندنی گرژییەکان و شەڕی ناوێت.

بەیاننامەکە دەشڵێت دەیڤید شینکەر بە بەرپرسانی عێراقی و کوردی وتووە کە ئامانجی ئامادەبوونی هاوپەیمانان لە عێراق تەنها شەڕی داعشە و درێژە بەم ڕووبەڕووبوونەوەیە دەدات.

بەرپرسانی ئەمەریکی باسی خۆپیشاندانەکانی عێراقیان کردووە و سوپاسی عێراقییەکان و کورد و ئیماراتی کردووە بە بۆنەی پشتگیری کرنیان لە ئەمەریکا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97214

Your Comment

You are replying to: .
captcha