بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە،" ئێوارەی ئەمرۆ 11-1-2020، عادل عبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی سلێمانیان كرد، لەلایەن وەفدی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پێشوازیان لێكرا".
لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بەوەكراوە "لە كۆبووەنەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق كرا و چۆنێتی ڕووبەروو بوونەوەی مەترسی و تەحدییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و دۆخی ئەمنی تاوتوێ كران".
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، دۆخی هەرێمایەتی و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە هەڵسەنگێندران،هەروەها هەردوولا هاوڕابوون، هێشتا مەترسی تیرۆریستانی داعش كۆتایی نەهاتووە و جەختیان كردەوە، پێویستە هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ تێكشكاندنیان".
پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا، لەپێناوی بەرژەوەندیە گشتیەكانی گەلانی عێراق.
کۆی هەواڵنێر: 60113
Your Comment