کوردپرێس:
فەتحی مەجید، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بە ڕاگەیاند "لە یەک مانگدا (مانگی 11 بۆ 12ی ساڵی 2019) چالاکیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان 10% زیادی کردووە و لە ساڵی 2019دا 900 کۆمپانیا تۆمارکراون".
فەتحی محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، لە هەرێمی کوردستان 29 هەزار و 410 کۆمپانیا هەن، چوار هەزار و 110 کۆمپانیایان بیانین، لەو ژمارەیەش لە کۆمپانیا بیانییەکان، 60%یان تورکین.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی، قەبارەی بازرگانی لە ساڵی 2018دا 28 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2019دا بۆ 29 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و زۆربەشی بەهۆی وڵاتانی چین و کۆریا بووە.
Your Comment