نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگەرانی لە هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی‌ مه‌ترسیدار دەردەبڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی نوێ له‌ كه‌نداو ده‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئه‌و دۆخه‌ ناسه‌قامگیره‌ی به‌هۆی شەهیدکرانی سەردار سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌ ناوچه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی هەواڵی تیرۆرکرانی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس پشتڕاست کرایەوە کاردانەوەکان لە ئاستێکی فراواندا پیشان درا و نەتەوەیەکگرتووەکانیش وەک هەمیشە نیگەرانیی خۆی دەربڕی و هۆشداری هەڵگیرسانی ئاگری جەنگێکی نوێی لە ناوچەکە دا.

له‌م باره‌ویه‌وه‌ فه‌رحان حه‌ق، وته‌بێژی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی: گۆتێرێس زۆر له‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ نیگه‌رانه‌ كه‌ به‌هۆی تیرۆرکرانی ژنەراڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ دیاره‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مهدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "گۆتێرێس هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو له‌و ئاسته‌ زیاتر نه‌بن"، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دۆخی ئێستا زۆر نیگه‌رانه‌".

News Code 97109

Your Comment

You are replying to: .
captcha