سەرۆکوەزیرانی کانتۆنی جزیرە لە ڕێگای کوردپرێسەوە ساڵی نوێ پیرۆز دەکات

بەشی سووریا- سەرۆکوەزیرانی جزیرە لە ڕێگای پەیامێکەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی ناردووە پیرۆزباییی ساڵی نوێی زاینی دەکات و دەڵێت ساڵی 2020 ساڵی ئازادیی سووریا دەبێت.

کوردپرێس:

عەبدولکەریم سارۆخان سەرۆکوەزیرانی جزیرە پەیامێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس ناردووە و لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزکردنی ساڵی نوێی زاینی وتوویەتی ساڵی 2020 ساڵی ئازادیی سووریا و کۆتاییهاتنی داگیرکاریی داگیرکەران دەبێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی کانتۆنی جزیرە:

ساڵی 2020 ساڵی ئازادی و دیموکراسیەت دەبێت بۆ سووریای لامەرکەز و دەستپێکێیش دەبێت بۆ ئازادکردنی ئەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردوون و لەم ساڵەدا سەرێ کانی و گرێ سپی و عەفرین دەگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان و ساڵی نوێیش وەک ساڵانی ڕابردوو تەژی دەبێت لە سەرکەوتن و هیوا.

لەم ساڵە نوێیەدا بەناوی خۆمەوە سڵاو دەنێرم بۆ سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان و بنەماڵەی شەهیدان و هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی ئاسایش و هەموو هاووڵاتییانی سووریا و دیسان سڵاو بۆ هەموو ئەو خەباتگێڕانەی مەردانە جەنگاون بۆ سەرخستنی ئامانجی پاکی مرۆڤایەتی. هیواخوازم لە ساڵی نوێدا بە پشتگیری کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوکاری یەکتر بین بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانمان.

ساڵی نوێ لە ئێوەش و لە خەڵکی ئێمەش پیرۆز بێت.

News Code 97087

Your Comment

You are replying to: .
captcha