دووپۆستی باڵای سەربازیی عێراق بە فەرماندە کوردەکان پڕ دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پۆستی هەستیاری فەرماندەییی هێزی ئاسمانی و فەرماندەییی هێزی ئاڵتوونیی عێراق درایە دوو فەرماندەی کورد کە دەوترێت سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق ئیمزای لەسەر نووسراوێك كرد بۆ خانەنشینكردنی ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق لیوا شەهاب زەنگەنە وەک فەرماندەی نوێی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا.

لیوا شەهاب جاهد عەلی حەمەخان زنگنە خەڵكی شاری كفرییە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و پێشتر بەرپرسی پشكنین بووە لە فەرماندەییی هێزی ئاسمانیی عێراق و رۆژی 31/12/2019 بە فەرمانی وەزیری بەرگریی عێراق دەستبەكار بووە.

هەروەها عەمید روكن سامان تاڵەبانی كرایە فەرماندەی هێزی ئاڵتونیی عێراق ( لە جێگەی لیوا فازڵ بەرواری ).

عەمید سامان تاڵەبانی پێشتر رێكخەری پەیوەندییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بووە.

بەگوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی درەومیدیا ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق ئەو پیاوەیە کە وەكوو كاندیدی یەكێتی پۆستەكەی وەرگرت ‌و ئێستا لە پارتییەوە نزیكە، دواجار خانەنشین كرا‌.

News Code 97085

Your Comment

You are replying to: .
captcha