به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له کاتی به‌شداری کردنی له ڕێوڕه‌سمی کریسمه‌س له شارۆچکه‌ی عه‌ینکاوه‌ی شاری هه‌ولێر، سه‌فین دزه‌یی له باره‌ی ئه‌گه‌ری که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ڕای گه‌یاند: مووچه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بڕاوه و هیچ بڕیارێکیش نه‌دراوه، به‌ڵام پرۆژه‌یێک هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی کوردستان و لیژنه تایبه‌ته‌کانی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌و باره‌وه ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت به چی شێوازێک پێدانی مووچه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت، "چونکه کۆمه‌ڵێک ده‌رماڵه هه‌یه ده‌کرێت نادادپهروهرییێک هه‌بێت و پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت، به‌ڵام وه‌ک بڕین تا وه‌کوو ئێستا هیچ بڕیارێک نه‌دراوه".
له باره‌ی سه‌ردانی شاندی حکوومه‌تی عێراق بۆ هه‌ولێر، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕای گه‌یاند: چه‌ندین مانگ پێش ئێستا ئاماده‌ییی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ هه‌موو گفتوگۆیێک ده‌ربڕیوه. ئێستاش کۆمه‌ڵێک ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه به‌تایبه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی یۆنامی و سه‌رۆک کۆماری عێراق، که هیوادارن چوارچێوه‌ی دانیشتنێک هه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ی پێویسته گفتوگۆیان له‌باره‌وه بکرێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ست پێکرنهوهی گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی، سه‌فین دزه‌یی وتی: "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی گفتوگۆ بکات و شێوازی کاری هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان؛ چ بۆ خاڵه سنوورییه‌کان چ بۆ فڕۆکه خانه‌کان".
سه‌فین موحسین دزه‌یی باسی له‌وه‌ش کرد: ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی کوردستان بکرێت، ئه‌و کێشانه‌ی هه‌بوون که‌م نه‌بوون، هه‌ر حکوومه‌تێکی دیکه یه‌ک ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره ڕووی تێی بکردایه حکوومه‌ته‌که ده‌ڕووخا. بۆ نموونه نزیکه‌ی 100 هه‌زار ئاواره له تورکیا، ئیتاڵیا و یۆنانه‌وه چوونه ئه‌ورووپا، ئه‌ورووپا سنووره‌کانی خۆی داخست، ملیاردها دۆلار به تورکیا دا بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی تووندوتۆڵ بکات و رێگه له کۆچبه‌ران بگرێت.
دزه‌یی وتیشی: "کوردستان یه‌ک ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره‌ی له‌خۆ گرتووه له کاتێکدا کارێکی ئاسان نه‌بووه، بودجه نه‌بووه، شه‌ڕی داعش هه‌بووه و کێشه‌ی ناوخۆییش هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به دڵێکی فراوانه‌وه به شێوازێکی باش توانیمان پێشوازییان لێی بکه‌ین، که ئه‌رکێکی قورسی خسته سه‌رشانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختی کرده‌وه: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات پێداچوونه‌وه به کاره‌کانی خۆیدا بکات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌تر خۆی به‌ڕێوه ببات، له‌گه‌ڵ بانکی نێوده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵێک پێداچوونه‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی کوردستان به‌هێز بکرێته‌وه و پێدانی مووچه به شێوه‌یێکی سه‌رده‌میانه بێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌گۆڕینی یاسا هه‌یه، له‌وه‌شدا په‌رله‌مانی کوردستان هاوکاره، هه‌روه‌ها گۆڕینی کۆمه‌ڵێک رێنمایی ده‌وێت که حکوومه‌ت خۆی ده‌یکات.
دزه‌یی ڕاشی گه‌یاند: هه‌موو ئه‌و چاکسازییانه‌ی که حکوومه‌ت ده‌یه‌وێت بیکات کاتی ده‌وێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه خواستی حکوومه‌ت ئه‌وه‌یه چاکسازی و پاکسازی بکات بۆ ئه‌وه‌ش پاڵپشتی و پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان، په‌رله‌مان و هێزه سیاسییه‌کانی ده‌وێت.
له باره‌ی سێ مه‌رجه‌که‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی بۆ مانه‌وه له حکوومه‌ت، سه‌فین دزه‌یی ڕای گه‌یاند: یه‌کگرتووی ئیسلامی بڕیاری کشانه‌وه‌ی نه‌داوه، به‌ڵام هه‌ندێک پێشنیازییان هه‌یه که حکوومه‌ت بیگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی حکوومه‌ت ماویه‌تی تا وه‌کوو کاتی هه‌ڵبژاردن، بارودۆخی سیاسی و ئابووری باشتر بکرێت. "بێگومان ئه‌وه‌ش له دڵسۆزی و هه‌ستی دڵسۆزی یه‌کگرتووی ئیسلامییه، ئه‌و گرووپه‌یان که له ناو حکوومه‌تن ئیشی زۆر باشیان کردوووه، ئه‌و پێشنیازانه‌ی قابیلی جێبه‌جێ کردنن و به‌دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێن".
له باره‌ی کشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی یه‌کگرتوو له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له وه‌ڵامی پرسیارێکی ڕووداو، سه‌فین دزه‌یی ڕای گه‌یاند: "ئه‌و هێزانه‌ی له ناو حکوومه‌ت بوون، له ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌ت بۆچوونی جیاوازیان هه‌بووه، به‌ڵام وه‌زیره‌کانی گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانی پارتی و یه‌کێتی له ناو حکوومه‌ت کاری باشیان کردووه، له کاتێکدا ته‌حه‌دی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م بووه و پێویسته ده‌ستخۆشیان لێبکرێت".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment