کوردپرێس:
شەوی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019، پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند پێویسته هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و گه‌ل و هێزه نیشتمانییه‌كان ده‌ست بكه‌ن به ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ له لاپه‌ڕه‌كانی شكۆمه‌ندی عێراق هه‌ڵده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای عێراقدا هاتووه: هێزی شه‌ڕویستی ئه‌مه‌ریكا دوژمنكارییێكی دیكه‌ی دژی رۆڵه پارێزگاره‌كانی سنووری خۆرئاوای عێراق ئه‌نجام دا.
شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له عێراق و سووریا بۆردومان كراون.
پێنتاگۆن دەڵێت ئه‌و بۆردومانه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی کە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
پاش بەیاننامەکەی پێنتاگۆن، له به‌یاننامه‌یێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقیش بڵاوی كرده‌وه، له كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، ڕایگەیاند عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی باتەکەی بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندبوو و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقیش دژایەتیی توندی خۆیی بەو هێرشە تاکلایەنە دەربڕیبوو.
Your Comment