محەمەدی حاجی مەحموود هۆشداری لە بارودۆخی ئاڵۆزی عێراق دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هۆشداری لە دۆخی ئاڵۆزی عێراق دەدات و جەخت دەکاتەوە کە بارودۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت.

کوردپرێس:

محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى کوردستان رایدەگەیەنێت، بارودۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت و بیر و بڕیاری زۆرینە و كەمینە لە بەغدا لە بەرژەوەندیی كورد نییە.

ئەم وتانەى سكرتێری حزبی سۆسیالیست لەمیانى پەیامێکیدا هاتووە کە ئاراستەى کۆسرەت رەسوڵى کردووە بەبۆنەى بەستنى کۆنگرەى یەکێتییەوە و تیایدا هاتووە" دۆخەكە لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە پتەوكردنی گیانی برایەتی و پێكەوە تێكۆشان و یەكڕیزی هەموو لایەك هەیە و هەر ئەوەش زامنی دەستكەوت و مافە رەواكانی گەلی كوردستانە".

محەمەد حاجى مەحموود جەختی کردووەتەوە، جەماوەری كوردستان چاوەڕوانی زیاتریان لێدەكات بۆ خزمەتكردن و بەدیهێنانی چاكسازی و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی و گەیشتن بە تەواوی مافە ڕەواكانی گەلی كودستان.

هەروەها سکرتێرى حزبى سۆسیالیست هیواى خواستووە کە کۆنگرەى یەکێتى ببێتە هۆى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولایان.

News Code 97032

Your Comment

You are replying to: .
captcha