ئێران ماوه‌ى گه‌شت كردنى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقی به‌بێ ڤیزا درێژ كرده‌وه

بەشی ئێران- گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان ڕایگەیاند: كۆمارى ئیسلامیی ئێران ماوه‌ى گه‌شتكردنى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌بێ ڤیزا بۆ وڵاته‌كه‌ى درێژ كرده‌وه.

کوردپرێس: شه‌رمین عه‌لی، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان، به‌ باسنیوز-ى ڕاگه‌یاندووە: "دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ینى 27/12/2019 ماوه‌ى گه‌شتكردنى هاووڵاتییانى عێراقی بۆ ئێران به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا كۆتایی هات، پاش په‌یوه‌ندی كردنمان به‌ كونسوڵخانه‌ى ئێران له‌ سلێمانى، پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ مه‌رجى وه‌رگرتنى ڤیزا بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌مه‌به‌ستى چوونه‌ ناو خاكى ئێران، بۆ ماوه‌ى دوو مانگى دیكه‌ درێژ كراوه‌ته‌وه‌".

شه‌رمین عه‌لی گوتیشی: "له‌مڕۆوه‌ 28/12/2019 تا 25/2/2020، هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا سه‌ردانى ئێران بكه‌ن و بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ له‌و وڵاته‌ بمێننه‌وه‌".

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، فه‌رمانبه‌رانى بنكه‌ى نشینگه‌ى په‌روێزخان 24 كاتژمێر له‌ئه‌ركدان بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى ئه‌و هاووڵاتی و گه‌شتیارانه‌ى له‌ڕێگه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ گه‌شتى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97024

Your Comment

You are replying to: .
captcha