کوردپرێس:
شاهۆز حەسەن لە كۆنفڕانسێكدا لە شاری ڕمێلانی كوردستانی سووریا وێڕای نیشاندانی ئامادەییی حیزبەكەی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی، ڕوونی كردەوە، لە ڕێگای یەكڕێزیی نەتەوەیییەوە دەتوانن پێش بە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بگرن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد دەوڵەتی توركیا لە هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەیهەوێت دەستكەوتەكانی گەلی كورد لەنێو بەرێت.
شاهۆز حەسەن دەشڵێت “دوای خۆسەلماندنی كورد توركیا دەیهەوێت دەستكەوتەكانی كورد لەنێوبەرێت یان بەلایەنی كەمەوە لاوازییان بكات، بۆیە یەكڕێزی نەتەوەیی باشترین ئاستەنگ دەبێت بۆ ئامانجەكانی دەوڵەتی توركیا”
Your Comment