ڕۆحانی: ئامادەی گفتوگۆین/ لە ژاپۆن پێشنیازێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکام پێکراوە

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەگەر وڵاتانی 5 کۆ یەک بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنەکە و پێبەندبن بە دەقی ئەو ڕێککەوتنە ئێرانیش ئامادەیە بۆ گفتوگۆ کردن و لە ژاپۆنیش ئەم بابەتەمان بە ڕوونی باس کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 4ی بەفرانباری 1398 حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە میانی سەردانەکەی بۆ ژاپۆن پێشنیازێکی نوێی دانووستانی ئێران لە گەڵ ئەمریکا باس کراوە و ئێستاش خوێندنەوە بۆ ئەو پێشنیازە دەکرێت.

ڕۆحانی گوتیشی ئێمە ناڵێین دەرگای گفتوگۆ داخراوە. بەڵکوو دەڵێین دەبێت وڵاتانی 5 کۆ یەک پێبەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکەنەوە. لەم حاڵەتەدا ئێرانیش ئامادەیە بۆ گفتوگۆ کردن.

سەرکۆماری ئێران ئەوەشی زیاد کرد کە ئەو لایەنەی پێبەند نەبووە بە ڕێککەوتنەکە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بوون و ئێران زەرەمەند بوو لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆیە پێویستە ئەو لایەنانە زیانەکانی ئێران قەرەبوو بکەنەوە و بێنەوە چوارچێوەی ڕێککەوتنی وڵاتانی 5 کۆ یەک ئەوسا دەکرێت دانیشین و دیکەی کێشەکانیش بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ژاپۆن و لەگەڵ ئابێ شینزۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دیداری کرد.

News Code 96999

Your Comment

You are replying to: .
captcha