کوردپرێس:
بەپێی نووسراوی ڕۆژنامەی ئورەنسەلی تورکی ڕۆژی سێشەمە 24ی کانوونی یەکەمی 2019، حەوت ژنی ئەندامی داعش کە لە کاتی هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە کەمی هەولی سووریا هەڵهاتبوون خۆیان ڕادەستی پۆلیسی خەتای کرد.
هەر بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەکە ئەو 7 ژنە لە سنووری "جیلوە گۆزۆ" تێپەڕیون و خۆیان داوە بە دەستی پۆلیسی پارێزگای خەتای و پاشا گوازراوەنەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان لێ بکرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو 7 ژنە بە تۆمەتی ئەندام بوونیان لە ڕیزەکانی داعش، لە لایەن دادگاوە داوا کرابوون و پاش تۆمارکرانی دۆسیەکەیان ڕادەستی مەرجەعی داد کراون.
Your Comment