کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 4ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 25ی کانوونی یەکەمی 2019 فڕۆکەیێکی جەنگیی ئێران لە جۆری میگ-29 کە لە ناوچەی گشتیی باکووری خۆرئاوای ئێران و لە بەرزایییەکانی چیای سەبەلان ئوپەراسیۆنی تایبەتی خۆی دەکرد کەوتە خوارەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەرتەشی ئێران لەبارەی ئەو ڕووداوەوە ڕایگەیاند فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکە جەنگییە سەرهەنگ موحەمەد ڕەزا ڕەحمانی یەک لە فڕۆکەوانە هەرە لێهاتووەکانی هێزی ئاسمانیی ئێران بوو.
تا ئەم کاتەش دیار نیە فڕۆکەوانەکە چی بەسەر هاتوو و ئایا گیانی لە دەست داوە یان خود زیندووە.
ناوچە شاخاوییەکە بەفری زۆری تێدایە بەڵام بەوەشەوە تیمەکانی پێوەندیدار نێردراونەتە ناوچەکە و گەڕان بە دوای فڕۆکەوانەکەدا بەردەوامە.
Your Comment